سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە شاری بەیت لەحم لە باشووری کەرتی ڕۆژئاوا دار زەیتون و ترێ و بادەمی سەر بە فەلەستینییەکانیان بڕییەوە.
جەمال نەجارە، سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی نەحالین لە بەیت لەحم رایگەیاند، سەهیۆنییە داگیرکەرەکانی شارۆچکەی بێتار ئیلیت، سیاجەکەی زەوییەکی سەر بە فەلەستینییەکانیان لە ناوچەی عەین فاریس بڕیوە و نزیکەی ٤٠ داری زەیتون و ترێ و بادەمیان لەسەر زەوییەکە بڕیوەتەوە .
نەجارە باسی لەوە کرد کە داگیرکەران لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمەوە نزیکەی ١٢٠ داری فەلەستینییەکانیان بڕیوە.
راگەیەندرا کە هێرشەکان لە ژێر چاودێری سوپای داگیرکەردا ئەنجام دراون.
ئەنجوومەنی بەرەنگاربوونەوەی دیواری دابڕان و نیشتەجێبوونی جولەکەکان رایگەیاند، سوپای داگیرکەر و دانیشتوانی داگیرکەر لە مانگی تشرینی یەکەمدا ١٤٩٠ هێرشیان بۆ سەر فەلەستینییەکان ئەنجام داوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە کاتی هێرشەکاندا ١٤٠٠ دار بڕدراون یان لە ڕەگەوە هەڵکەندراون.
زیاتر لە ٧٢٠ هەزار سەهیۆنی داگیرکەر لە شوێنە نیشتەجێبوونەکاندا دەژین کە لەسەر زەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودسی داگیرکراو دروست کراون.
نەتەوە یەکگرتووەکان دەستبەسەرداگرتنی خاکی داگیرکراوی فەلەستین بە نایاسایی دەناسێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عاسم نابح وتەبێژی شارەوانی غەززە راگەیاند کە تەنها لە سەدا ٤٠ی ئاوارەکانی غەززەیی دەتوانن ئاو بە دەست بهێنن.
حەسەن سەلامە فەرماندەی ئەسیر دۆخی خۆی و ئەسیرەکانی دیکە لە زیندانەکانی داگیرکەرانی "وەک مردن" وەسف کرد.
هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر بنکەی کێڵگەی نەوتی عومەر لە پارێزگای دێرەزۆر لە سوریا ئەنجام درا کە سەربازە داگیرکەرەکانی ئەمریکا لەوێ جێگیرن.
هێزەکانی داگیرکەر دوێنێ شەو دەستی بە هێرش سەر کەرتی ڕۆژئاوا و لانیکەم ٢٠ کەسی دەستبەسەر کرد.