هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی لە کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو لانیکەم ١٠ فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.
ئەنجومەنی کاروباری ئەسیران و ئازادکراوەکان و یانەی ئەسیرانی فەلەستینی لە راگەیەندراوێکی هاوبەش باسیان لەوە کرد کە هێزەکانی داگیرکەر هێرشیان کردووە سەر شارەکانی جەنین، بەیت لەحم، رامەلڵا، توباس و قودس.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، هێزەکانی داگیرکەر لە کاتی هێرشەکەدا هەڕەشەیان لە ئەسیرەکان و خانەوادەکانیان کردوون و ماڵەکانیان تاڵان کردوون.
رژێمی داگیرکەر ڕۆژی رابردوو لە قودس و خاکەکانی داگیرکراوی ١٩٤٨ دەیان کرێکاری دەستبەسەر کردبوو.
دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە لە کەرتی رۆژئاوا و قودس زیاتر لە ١١ هەزار و ٦٠٠ کەس دەستبەسەر کراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عاسم نابح وتەبێژی شارەوانی غەززە راگەیاند کە تەنها لە سەدا ٤٠ی ئاوارەکانی غەززەیی دەتوانن ئاو بە دەست بهێنن.
حەسەن سەلامە فەرماندەی ئەسیر دۆخی خۆی و ئەسیرەکانی دیکە لە زیندانەکانی داگیرکەرانی "وەک مردن" وەسف کرد.
هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر بنکەی کێڵگەی نەوتی عومەر لە پارێزگای دێرەزۆر لە سوریا ئەنجام درا کە سەربازە داگیرکەرەکانی ئەمریکا لەوێ جێگیرن.
هێزەکانی داگیرکەر دوێنێ شەو دەستی بە هێرش سەر کەرتی ڕۆژئاوا و لانیکەم ٢٠ کەسی دەستبەسەر کرد.