حەسەن سەلامە فەرماندەی ئەسیر دۆخی خۆی و ئەسیرەکانی دیکە لە زیندانەکانی داگیرکەرانی "وەک مردن" وەسف کرد.
فەرماندەی ئەسیر حەسەن سەلامە لە نامەیەک کە بۆ هاوسەرەکەی غوفران زەمیل نووسیوە و هاوسەرەکەی لە تۆری کۆمەڵایەتی بڵاوی کردووە باسی لەوە دەکرد کە لە ٧ی تشرینی یەکەم داگیرکەران بە شێوەیەکی زۆر توند لێیان داوە و "گومانم دەکرد کە ئەمە کۆتایی ژیانەکەم بێت."
غوفران زەمیل باسی لەوە کرد کە هاوسەرەکەی وتوویەتی، "لەو نامەیەی لە تەجردیەوە بۆم ناردووە دەڵێت، 'دۆخەکەم وەک هی تەواوی ئەسیرەکان زۆر دژوارە؛ تەنها دەژین و هیچ شتێکم نییە، هەموو کاتێک تووشی سووکایەتی دەبم، لێمدەدرێت، کۆتاییەکەی لە ٧ی تشرینی یەکەم بوو. گومانم دەکرد کە ئەمە کۆتایی ژیانەکەم بێت بەڵام پەروەردگارم منی رزگار کرد."
سەلام لە کۆتایی نامەکەی دەڵێت، "ژیانەکەمان وەک مردنە؛ یاسایەک نییە و هیچ کەس ناتوانێت بۆمان شتێک بکات، چاوەڕوانی رزگاری یان مردنم، کامیان نزیکتر بێت؛ خودا باشتر دەزانێت. ئەمە دۆخی من و تەواوی ئەسیرەکانە. پێویستیم بە دوعای ئێوە و هەموو کەس هەیە."
فەرماندەی ئەسیر حەسەن سەلامە لە ١٧ی ئایاری ١٩٩٦ دەستبەسەر کرا و ٤٨ جار سزای زیندانیبوونی هەتاهەتای بە سەر سپێندرا و وەک سێیەم کەس لە نێوان ئەسیرانی فەلەستینی کە زۆرترین سزای وەرگرتووە قبول دەکرێت.
رژێمی داگیرکەر لە ساڵی ٢٠١١ رەتیکرد کە لە ئەنجامی ئاڵوگۆڕی ئەسیر ئەوی ئازاد بکات.
سەلامە بە ئەنجامدانەوەی چەندین ئۆپراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی کەتائیبی قەسام دوای شەهادەتی یەحیا عەیاش لە ساڵی ١٩٩٦ تۆمەتبار دەکرد. لەو ئۆپڕاسیۆنەکەدا ٤٨ داگیرکەری سەهیۆنی کوژران و دەیان داگیرکەر بریندار کران.
حەسەن سەلامە لە ساڵی ٢٠١٠ لەگەڵ ئەسیر غوفران زەمیل کە ئازاد کرابوو هاوسەرگیری کرد بەڵام لەو ڕۆژەوە رژێمی داگیرکەر رێگری لە دیدارەکەیان کردووە و تەنها ٢ جار رێگەی داوە کە دیدار بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فڕۆکەکانی جەنگی هێزەکانی هاوپەیمانی سەر بە ئەمریکا بەردەوامن لە هێرشی ئاسمانی سەر یەمەن.
لە ناوچەی گلگیت بالتستانی وڵاتی پاکستان پاسێک کەوتە ناو رووبارێک و ١٨ کەس گیانیان لە دەست دا.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن لە دەریای عومان و دەریای سوور کەشتیێکی فڕۆکەهەڵگر و ٢ کەشتی هێرشکەری ئەمریکای کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر لوبنان لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە ٣ هەزار و ٢٨٧ کەس شەهید بوونەتەوە و ١٤ هەزار و ٢٢٢ کەسیش بریندار بوونەتەوە.