بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن لە دەریای عومان و دەریای سوور کەشتیێکی فڕۆکەهەڵگر و ٢ کەشتی هێرشکەری ئەمریکای کردە ئامانج.
بزووتنەوەی انصارالله کە دوای هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە بەردەوامە لە ئۆپڕاسیۆنەکانی پشتگری لە کەناری غەززە و کردنە ئامانجی ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر.
یەحیا سەریع وتەبێژی سەربازی بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، کەشتی یوئێسئێس ئابراهام لینکۆلنی ئەمریکای داگیرکەر بە فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوان و مووشەکی رێنماییکراو کرایە ئامانج.
سەریع هەروەها باسی لەوە کرد کە لە دەریای سوور ٢ کەشتی هێرشکەری ئەمریکا بە مووشەکەکانی بالیستیک و فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوان کراونەتە ئامانج.
ناوبراو جەختی لەوە کرد کە ئۆپراسیۆنەکانیان تا کاتی کۆتایی هاتنی هێرشەکانی سەر لوبنان و غەززە بەردەوام دەبن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنی مووشەکی حزب الله بۆ سەر شاری نەهاریەی داگیرکراوی فەلەستین ٢ سەهیۆنی کوژران.
فەرماندایەتی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) راگەیاند، "لە سوریا دامەزراوێکی کۆگای چەک و بنکەی لۆجیستیکی گروپێکی سەر بە ئێران کرایە ئامانج."
فڕۆکەکانی جەنگی هێزەکانی هاوپەیمانی سەر بە ئەمریکا بەردەوامن لە هێرشی ئاسمانی سەر یەمەن.
لە ناوچەی گلگیت بالتستانی وڵاتی پاکستان پاسێک کەوتە ناو رووبارێک و ١٨ کەس گیانیان لە دەست دا.