فەرماندایەتی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) راگەیاند، "لە سوریا دامەزراوێکی کۆگای چەک و بنکەی لۆجیستیکی گروپێکی سەر بە ئێران کرایە ئامانج."
ئەمریکای داگیرکەر راگەیاند کە هێرشەکە وەک وڵامدانەوە بە ئۆپڕاسیۆنی سەر بە بنکەی شەدادی ئەمریکا لە سوریا ئەنجام دراوە.
لە راگەیەندراوەکەی سێنتکۆمدا هاتووە، "ئەمڕۆ هێزەکانی سێنتکۆمی ئەمریکی هێرشیان کردە سەر نۆ ئامانج لە دوو شوێنی سەر بە گروپە ئێرانییەکان لە سوریا لە کاردانەوە بە چەندین هێرش بۆ سەر کارمەندانی ئەمریکی لە سوریا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا.
ئەم هێرشانە توانای گروپەکانی سەر بە ئێران لاواز دەکات بۆ پلاندانان و دەستپێکردنی هێرشەکانی داهاتوو دژی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە ناوچەکە کە ئۆپڕاسیۆنەکانیان دژی داعش ئەنجام دەدەن.
ژەنەڕاڵ مایکل ئێریک کوریلا، فەرماندەی کۆمپانیای سێنتکۆم وتی: ئێمە بە ڕوونی ئەوەمان راگەیاندووە کە هێرشکردنە سەر کارمەندانی ئەمریکا، هێز و دامەزراوە هاوبەشەکانی ئەمریکا تەحەمول ناکرێت و مافی بەرگریکردنمان لە خۆمان هەیە. فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لەگەڵ هاوبەشە ناوچەییەکانمان بە شێوەیەکی شەڕانگێزانە بەدوای هەر هەڕەشەیەکدا دەگەڕێن بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنی مووشەکی حزب الله بۆ سەر شاری نەهاریەی داگیرکراوی فەلەستین ٢ سەهیۆنی کوژران.
فڕۆکەکانی جەنگی هێزەکانی هاوپەیمانی سەر بە ئەمریکا بەردەوامن لە هێرشی ئاسمانی سەر یەمەن.
لە ناوچەی گلگیت بالتستانی وڵاتی پاکستان پاسێک کەوتە ناو رووبارێک و ١٨ کەس گیانیان لە دەست دا.