لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنی مووشەکی حزب الله بۆ سەر شاری نەهاریەی داگیرکراوی فەلەستین ٢ سەهیۆنی کوژران.
بەناو سوپای داگیرکەری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ئاسمان و زەوی بەردەوامە لە هێرش سەر لوبنان و لە بەرامبەردا حزب الله بەردەوامە لە ئۆپڕاسیۆنەکانی وڵامدانەوە بە هێرشەکان.
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی مووشەکی حزب الله بۆ سەر شاری نەهاریە لە کەنارئاوەکانی دەریای ناوەڕاست ٢ داگیرکەر کوژران.
هەروەها میدیاکانی داگیرکەر باسیان لەوە کرد کە بەناو سوپای داگیرکەر لە ئەنجامی هێرشەکانی زەوینی بۆ سەر لوبنان دەستی بە ئاستی دووەم کردووە.
ڕۆژنامەی مەئافریڤ باسی لەوە کرد، "سوپا دەستی بە ئاستی دووەمی هێرشەکانی زەوینی لە باشووری لوبنان کرد و لیوای ٣٦ دەستی بە پێشەوەچوون بەرەو خەتی دووەمی پاراستنی حزب الله کردووە."
لە بەردەوامی هەواڵەکە هاتووە، "ئامانج لە بەشی دووەم سەپاندنی هەر جۆرە فشارێک بە سەر حزب الله-ـە لەبارەی دانوستانی سیاسی بۆ چارەسەری لە لوبنان."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فەرماندایەتی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) راگەیاند، "لە سوریا دامەزراوێکی کۆگای چەک و بنکەی لۆجیستیکی گروپێکی سەر بە ئێران کرایە ئامانج."
فڕۆکەکانی جەنگی هێزەکانی هاوپەیمانی سەر بە ئەمریکا بەردەوامن لە هێرشی ئاسمانی سەر یەمەن.
لە ناوچەی گلگیت بالتستانی وڵاتی پاکستان پاسێک کەوتە ناو رووبارێک و ١٨ کەس گیانیان لە دەست دا.