لە ئەنجامی شەڕ لە نێوان ئەندامانی باندەکان لە زیندانێکی وڵاتی ئێکوادۆر ١٥ بەندکراو کوژران و ١٤ کەسیش بریندار بوون.
شەڕەکە لە زیندانی پەنیتێنسیاریا دەل لیتۆرال لە شاری گوایاکویلی وڵاتی ئێکوادۆر لە نێوان ئەندامانی باندەکان رووی دا.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا ١٥ بەندکراو کوژران و ١٤ بەندکراویش بریندار بوون.
دایرەی بەرپرسیاری زیندانەکانی وڵات لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، پۆلیس و سەربازەکان بۆ کۆنترۆلکردنی بارودۆخەکە دەستیان بە ئۆپڕاسیۆنێکی فڕاوان کردووە.
باس لەوە کرا کە ئێستا بارودۆخەکە کۆنترۆل کراوە.
زیندانی پەنیتێنسیاریا دەل لیتۆرال کە گەورەترین زیندانی ئێکوادۆرە و ١٢ هەزار بەندکراو تێدا دەمێنن زۆر جار رووبەرووی ئەم جۆرە شەڕانە رووی دەدەن.
لە مانگی تەمووزدا لە چەندین زیندانی وڵات شەڕ و پێکدادان رووی دابوو و دوای رووداوەکە بەرپرسانی وڵات بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژ باری لەناکاویان راگەیاندبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئاژانسی ئونروای نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند کە مانگێکە هیچ خۆراکێک بۆ باکووری غەززە نەچووە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٣ هەزار و ٧١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٣ هەزار و ٢٥٨ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی زەوی لەرزینێک لە ڕۆژئاوای وڵاتی ماداگاسکار ١٦ کەس گیانیان لە دەست دا.