ئاژانسی ئونروای نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند کە مانگێکە هیچ خۆراکێک بۆ باکووری غەززە نەچووە.
ئاژانسی هاوکاری بۆ پەنابەرانی فەلەستینی لە ڕۆژهەڵاتی نزیک ئونروا لە بەیاننامەیەک راگەیاند، "دۆخی باکووری غەززە بە گشتی کارەساتێکە و ئاستی هاوکارییەکان لە مانگەکانی کۆتاییدا گەشتووە کەمترین ئاستەکەی. لە مانگی تشرینی یەکەمدا تەنها ٣٧ بارهەڵگری هاوکاری توانیوە بچێتە بۆ ناوچەکە."
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە ٣٧ بارهەڵگری هاوکاری بۆ ٢.٢ ملیۆن کەس زۆر کەمە و رژێمی داگیرکەر رێگە بە بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان نادات کە بچێتە ناوچەکە.
هەروەها جەخت لەوە کرا کە لەم مانگەدا هیچ خۆراکێک نەچووە بۆ باکووری غەززە و تەواوی داواکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چوونەوە بە ناوچەکە لە لایەن رژێمی داگیرکەر رەتکرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٣ هەزار و ٧١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٣ هەزار و ٢٥٨ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی شەڕ لە نێوان ئەندامانی باندەکان لە زیندانێکی وڵاتی ئێکوادۆر ١٥ بەندکراو کوژران و ١٤ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی زەوی لەرزینێک لە ڕۆژئاوای وڵاتی ماداگاسکار ١٦ کەس گیانیان لە دەست دا.