حزب الله رایگەیاند کە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هێرمێس ٤٥٠ کە سەر بە داگیرکەران بووە خراوەتە خوارەوە.
حزب الله بە ئۆپڕاسیۆنی تۆڵەسەندنەوە وەڵامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر فەلەستین و لوبنان دەداتەوە.
لە بەیاننامەیەی حزب الله-ی لوبناندا ئاماژە بەوە کراوە کە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی جۆری هێرمێس ٤٥٠ کە سەر بە سوپای رژێمی داگیرکەر بووە خراوەتە خوارەوە.
لە راگەیەندراوەکەی رژێمی سەهیۆنی ڕۆژی پێشوودا باس لەوە کرابوو کە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا ١١ سەرباز کە یەکێکیان ئەفسەر بوو لە لوبنان و غەززە کوژراون.
لە لایەکی دیکەشەوە حزب الله بەردەوامە لە ئۆپڕاسیۆنەکانی دژ بە خاکە داگیرکراوەکان.
بەهۆی مووشەکەکانی حزب الله، داگیرکەران شوێنی نیشتەجێبوونی ناوچە سنوورییەکانیان جێهێشتووە.
ئەو داگیرکەرانەی کە ماونەتەوە هەموو ڕۆژێک ناچار دەبن بەرەو پەناگە هەڵبێن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ باشوور و رۆژهەڵاتی لوبنان لانیکەم ٣١ کەس شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر لوبنان لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە ٣ هەزار و ٣٨٦ کەس شەهید بوونەتەوە و ١٤ هەزار و ٢٢٢ کەسیش بریندار بوونەتەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر چادری ئاوارەکانی فەلەستینی لە ناوچەی بورەیجی غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ مەدەنی شەهید بوون.