لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ باشوور و رۆژهەڵاتی لوبنان لانیکەم ٣١ کەس شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بێ راوەستان بەردەوامە لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە لوبنان.
فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر خاڵێک کە کۆمەڵەی بەرگری شارستانی لە ناوچەی عەرەبسەلیم لە نەباتیە لە باشووری ئەو وڵاتە بەکاری دەهێنا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٦ کەس کە ٤یان کارمەندی تەندروستی بوون شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی سەر قەزای شەعب لە بەعلبەک لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان، ٨ کەس شەهید بوون کە ٥یان ئافرەت بوون و ٢٧ کەسیش بریندار بوون.
دەستنیشان کرا، لە ئەنجامی کردنە ئامانجی ماڵێک لە شاری سوور لە باشووری وڵات ٥ کەس شەهید بوون و ٧ کەسیش بریندار بوون.
لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی قەنا لە سوور ٢ کەس شەهید بوون. لە ئەنجامی هێرش سەر نەباتیە لە باشووری لوبنان ٤ کەس شەهید بوون.
لە ناوچەی حەسبەیا سەر بە نەباتیە کەسێک و لە ناوچەی بەیاد ٤ کەسیش کە ٣ کەسیان سوری بوون گیانیان لە دەست دا.
لە دەڤەری بازالیەی بەعلبەک لە ڕۆژهەڵاتی وڵات لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر ماڵێک کەسێک شەهید بوو.
فڕۆکە جەنگییەکان مزگەوتی ناسر سەلاحەدینیان لە نزیک سور کردە ئامانج و وێرانیان کرد.
لە کاتێکدا هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە ناوچە هێرشکراوەکان بەردەوامە، نیگەرانی ئەوە هەیە کە ژمارەی شەهیدان و بریندارەکان زیاد بکات.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی لوبنان، لەگەڵ دوایین هێرشەکان، ژمارەی شەهیدانی لوبنان لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بۆ ٣ هەزار و ٣٨٦ شەهید زیادی کردووە.
نزیکەی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس لە ناوخۆی وڵاتدا بەهۆی هێرشەکانەوە ئاوارە بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر لوبنان لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە ٣ هەزار و ٣٨٦ کەس شەهید بوونەتەوە و ١٤ هەزار و ٢٢٢ کەسیش بریندار بوونەتەوە.
حزب الله رایگەیاند کە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هێرمێس ٤٥٠ کە سەر بە داگیرکەران بووە خراوەتە خوارەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر چادری ئاوارەکانی فەلەستینی لە ناوچەی بورەیجی غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ مەدەنی شەهید بوون.