رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، لە ویلایەتی جەزیرەی وڵاتی سوودان ٣٤٣ هەزار کەس ئاوارە بوون.
رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ راگەیاند، لە ٢٠ی تشرینی یەکەمەوە لە ناوچەی جەزیرەی سوودان سەدان هەزاران کەس بۆ ناوچەکانی دیکە کۆچیان کردووە.
رێکخراوەکە راگەیاند کە نزیکەی ٦٨ هەزار خانەوادە کە پێکهاتوون لە ٣٤٣ هەزار کەس بەهۆی نائەمنی، شەڕەکەی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە جەزیرەوە کۆچیان کردووە بۆ ویلایەتەکانی رۆژهەڵات و باکووری وڵات.
بە پێی راگەیەندراوی چالاکڤانەکانی سوودانی، بەهۆی هێرشەکەی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر هیلالیە ٥٠٣ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣یەوە لە نێوان سوپای وڵات و هێزەکانی پشتیوانی خێرا شەڕ بەردەوامە و لە ئەنجامی شەڕەکەدا زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە ١٣ ملیۆن کەسیش ئاوارە بوونەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٣ هەزار و ٧٦٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٣ هەزار و ٤٩٠ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا راگەیاند کە خۆکوژی لە نێوان سوپای وڵاتدا زیادی کردووە و ئەمەش نیشان دەدات کە پێنتاکۆن لە کۆنترۆلکردنی خۆکوژی لە نێوان هێزەکانی سەربازی یان کەمکردنەوەکەی ناکام ماوە.
دامەزراوی گشتی کاروباری مەدەنییەکان، ئەنجومەنی کاروباری ئەسیران و ئازادکراوەکان و یانەی ئەسیرانی فەلەستین راگەیاند کە لە زیندانەکانی داگیرکەران ٢ ئەسیر شەهید بوون.