کارل نەهامەر سەرۆک وەزیرانی نەمسا راگەیاند کە کۆمپانیای وزەی رووسیا گازپرۆم راگەیاندووە کە دابینکردنی گازی سروشتی بۆ وڵاتەکەی رادەگرێت.
کارل نەهامەر سەرۆک وەزیرانی نەمسا راگەیاند کە شەریکەی نەوت و گازی ئۆ،ئێم،ڤی کە ناوەندەکەی لە ڤیێنایە لە لایەن گازپرۆم ئاگادار کراوە کە ئیتر گازیان بۆ دابین ناکەن و ئەمە دۆخێکە دوای شەڕی ئۆکراینا چاوەڕوانکراو بوو.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە ئەم زستانە کەسێک تووشی کێشە خۆگەرمکردنەوە ناوبێت و ڕێوشوێنەکان جێبەجێ کراون و "سەرچاوەکانی گاز پڕن و لە سبەینێوە سەرچاوەکانی دیکە بۆ دابینکردنی گاز بەکار دەهێنرێن."
نەهامەر ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ڕێوشوێنانەی پێشتر گرتبوویانەبەر ئەمڕۆ بەکاردەهێنرێن، کە یەدەگی گاز لەسەدا ٩٣یە و پێویستی بۆ ماوەی ساڵێک پڕدەکاتەوە.
نەهامەر رایگەیاند کە هەموو دابینکەرانی گازی سروشتی ئەرکەکانی خۆیان بۆ ئامادەکاری بۆ ئەمڕۆ جێبەجێ کردووە و وتی "بەم شێوەیە نیشان دەدەین کە ڕێگە بە پوتین نادەین ڕەشبگیریمان بکات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە تاوەکو ئێستا ١١ هەزار ٧٠٠ کەس دەستبەسەر کراون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٣ هەزار و ٧٩٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٣ هەزار و ٦٠١ کەسیش بریندار بوون.
بەرخۆدانی عێراق بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئۆپڕاسیۆنێک بۆ سەر شاری ئوم رەشرەش (ئەیلات)ی داگیرکراو ئەنجام دەدات.
لە شاری جانسی باکووری هیندستان لە نەخۆشخانەیەکی لەدایکبوون ئاگر دەرکەوت و لانیکەم ١٠ منداڵ گیانیان لە دەست دا و ١٦ منداڵیش بریندار بوون.