میدیاکانی داگیرکەر باسیان لەوە کرد کە حزب الله لە بەیانی ڕۆژی شەممەوە تاوەکو دەرەنگەکانی شەو بە ١٣٠ مووشەک و ٥ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان خاکەکانی داگیرکراوی باکووری فەلەستینی کردە ئامانج.
ڕۆژی شەممە بۆ یەکەم جار بەنزینخانەی "نیچەر" لە باشووری ڕۆژئاوای شاری حەیفای داگیرکراو لە لایەن بەرخۆدانی لوبنان کرا ئامانج کە لە لایەن سوپای داگیرکەر بەکار دەهێنرێت.
دەستنیشان کرا، ئەو بنکەیە لە ٤٠ کیلۆمەتری سنووری لوبنان لە باکووری خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستینە.
ژووری ئۆپڕاسیۆنەکانی بەرخۆدانی لوبنان راگەیاند کە دوێنێ ٢٦ ئۆپڕاسیۆنیان بۆ سەر خاکەکانی داگیرکراو ئەنجام داوە.
حزب الله شارەکانی حەیفا و ئاکا و دەوروبەرەکەی مووشەکباران کرد و لە ناوچەکە دەنگی تەقینەوە بیسترا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی کەناری غەززە راگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر باکوور و ناوەڕاستی غەززە لە چەند کاتژمێری کۆتاییدا لانیکەم ٩٦ فەلەستینی شەهید بوون.
لە هەرێمی بەلوچستانی وڵاتی پاکستان لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر سەیتەرەیەکی پشکینین ٧ سەرباز گیانیان لە دەست دا و ٦ هێرشکاریش کوژران.
لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەک لە شاری دارالسلامی وڵاتی تانزایا لانیکەم ٥ کەس گیانیان لە دەست دا و ٥٦ کەسیش رزگار کراون.