ئۆفیسی میدیایی حکومەتی کەناری غەززە راگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر باکوور و ناوەڕاستی غەززە لە چەند کاتژمێری کۆتاییدا لانیکەم ٩٦ فەلەستینی شەهید بوون.
ئۆفیسەکە لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد کە سوپای داگیرکەر لە چەند کاتژمێری کۆتاییدا چەندین شوێنی لە بەیت لاهیا، نوسەیرات و بورەیج بۆردومان کردووە و چەندین کۆمەڵکوژیی ئەنجام داوە.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە لە چەند کاتژمێری کۆتاییدا ٤ کۆمەڵکوژی ئەنجام دراوە و ٩٦ کەس شەهید بوون و ٦٠ کەسیش بریندار بوون و زیاتر لە ١٥ کەسیش بێ سەروشوێنن.
دەستنیشان کرا، لە بەیت لاهیا دوو کۆمەڵکوژی ئەنجام درا و لە ئەنجامی کۆمەڵکوژییەکاندا زیاتر لە ٧٢ کەس شەهید بوون.
سوپای داگیرکەر هەروەها کەمپی ئاوارەکانی نوسەیرات و بورەیجی بۆردومان کرد و لە ئەنجامی هەردوو کۆمەڵکوژییەکاندا لانیکەم ٢٤ کەس شەهید بوون.
ئۆفیسی میدیایی راگەیاند، "سوپای داگیرکەر دەیزانی کە ئەم خانوو و شوێنی نیشتەجێبوونە دەیان هاوڵاتی مەدەنی ئاوارەیان تێدایە کە زۆربەیان منداڵ و ئافرەت بوون کە لە گەڕەکە مەدەنییەکانیان ئاوارە بوون و لەلایەن فڕۆکەکانی هەڵگری چەندین تۆن مووشەکەوە بەدواداچوونیان بۆ دەکرا."
ئۆفیسەکەی ئیدانەی رژێمی داگیرکەر کرد کە لە بەیانیەوە کۆمەڵکوژییە بەردەوامەکانی دژی خەڵکی مەدەنی و منداڵان و ئافرەتانی ئەنجام داوە و داوای لە هەموو وڵاتانی جیهان کرد ئەم کۆمەڵکوژییە ترسناکانە لە دژی ئاوارە و خەڵکی مەدەنی شەرمەزار بکەن.
نووسینگەکە بە ئاماژەدان بەوەی کە رژێمی داگیرکەر و هەروەها ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا و وڵاتانی دیکە کە پشتیوانی جینۆساید دەکەن، بەرپرسیارن لەم کۆمەڵکوژییانە و شەڕی جینۆسایدی بەردەوام و راگەیاند کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، بەرپرسیارن لە راگرتنی تاوانی جینۆساید و راگرتنی خوێنڕشتن لە کەناری غەززە و پاراستنی منداڵان و داوای لێکردن بە هەموو شێوەیەک و ئامرازێک فشار بخەنە سەر داگیرکاری سەهیۆنی بۆ راگرتنی شەڕ لە دژی ئاوارەکان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حوسێن محەمەد عەفیف بەرپرسی کاروباری میدیایی حزب الله لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر باڵەخانەیەک لە ناوچەی راس ئەلنەبعی بەیرووت شەهید بوو.
لە کەنارئاوەکانی دوورگەی یاکوشیمای وڵاتی ژاپۆن بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٢ رووی دا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٣ هەزار و ٨٤٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٣ هەزار و ٧٤٠ کەسیش بریندار بوون.