لە هەرێمی بەلوچستانی وڵاتی پاکستان لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر سەیتەرەیەکی پشکینین ٧ سەرباز گیانیان لە دەست دا و ٦ هێرشکاریش کوژران.
سوپای پاکستان راگەیاند، شەوی شەممە لە شاری قەڵاتی هەرێمی بەلوچستان هێرشێکی چەکداری بۆ سەر سەیتەرەی پشکنین ئەنجام درا و رێگری لە هێرشەکە کرا.
یەکینەی کاروباری پەیوەندی لەگەڵ هاوڵاتیان سەر بە سوپای پاکستان راگەیاند کە گروپێک چەکدار هێرشی کردووە سەر سەیتەرەیەکی ئاسایش لە ناوچەی شاهی مەردانی شاری قەڵات.
بە پێی راگەیەندراوی یەکینەکە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٦ هێرشکار کوژران و ٤ هێرشکاریش بریندار بوون.
سوپای پاکستان راگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٧ سەرباز گیانیان لە دەست داوە.
دەستنیشان کرا، هێزەکانی ئاسایش دەستیان بە ئۆپڕاسیۆنێک لە ناوچەکە کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە فلیپین بەهۆی زریانی مان-یی لانیکەم ٢ کەس بریندار بوون و ١ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەسیش چۆڵکران.
حوسێن محەمەد عەفیف بەرپرسی کاروباری میدیایی حزب الله لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر باڵەخانەیەک لە ناوچەی راس ئەلنەبعی بەیرووت شەهید بوو.
لە کەنارئاوەکانی دوورگەی یاکوشیمای وڵاتی ژاپۆن بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٢ رووی دا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٣ هەزار و ٨٤٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٣ هەزار و ٧٤٠ کەسیش بریندار بوون.