ژمارەی ئاوارەکانی لوبنان، لە ژێر هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی، ١ ملیۆن و ٨٦٢ هەزار کەسی تێپەڕاند.
سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی لوبنان رایگەیاند، "لە ڕۆژی ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ـەوە کە هێرشی داگیرکەرانی سەهیۆنی بۆ سەر لوبنان دەستی پێکرد، بە گشتی یەک ملیۆن و ٨٦٢ هەزار و ٧٩٠ کەس لەو وڵاتە ئاوارە بوون."
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ناوخۆی وڵاتدا ئاوارە بوون گەیشتە ١ ملیۆن و ٢٣٧ هەزار و ٨٩٢ کەس، لەو ژمارەیە ١٩٠ هەزار و ١٠٢ کەسیان لە پەناگاکانن کە لە لایەن حکومەتەوە کراونەتەوە و ١ ملیۆن و ٤٧ هەزار و ٧٩٠ کەسیش لە دەرەوەی پەناگاکان دەمێنن.
لە ٢٣ی ئەیلولەوە کە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر زیادی کرد، ٦٢٤ هەزار و ٨٩٨ کەس کە ٣٩٠ هەزار و ٦٥٦ هاوڵاتی سووری و ٢٣٤ هەزار و ٢٤٢ هاووڵاتی لوبنانی لە لوبنانەوە بەرەو خاکی سووریا چوونەتەوە.
دەست نیشان کراوە کە سوپای داگیرکەر نزیکەی ١٣ هەزار و ٩٧٦ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر لوبنان ئەنجام داوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر نزیکەی نەخۆشخانەیەک لە خان یونس و شاری نوسەیرات و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٩ کەس شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر لوبنان لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە ٣ هەزار و ٦٧٠ کەس شەهید بوونەتەوە و ١٥ هەزار و ٤١٣ کەسیش بریندار بوونەتەوە.
لە شارۆچکەی کاغزمانی پارێزگای قەرس بوومەلەرزەیەک بە گوڕیی ٤ رووی دا.