رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر نزیکەی نەخۆشخانەیەک لە خان یونس و شاری نوسەیرات و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٩ کەس شەهید بوون.
مانگی سووی فەلەستین راگەیاند، سوپای داگیرکەر نزیکەی نەخۆشخانەی ئەمەل لە شاری خان یونسی بۆردومان کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ مەدەنی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
سوپای داگیرکەر بە درۆن گروپێک مەدەنیی کردە ئامانج کە کۆبوبوون.
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە تەندروستییەکانەوە دەستکەوتوون، فڕۆکە بێ سەرنشینەکانی سەر بە سوپای داگیرکەر لە ناوچەی ئەلریمال لە شاری غەززە، خەڵکی مەدەنی کردە ئامانج.
لەو هێرشەدا ٣ فەلەستینی شەهید بوون و زۆر کەسیش بریندار بوون.
هەروەها سوپای داگیرکەر ماڵی سەر بە بنەماڵەی "ئەبو یوسف"ی فەلەستینی لە کەمپی پەنابەرانی نوسەیرات لە بەشی ناوەڕاستی کەناری غەززە کردە ئامانج.
لەو هێرشەدا ٣ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر لوبنان لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە ٣ هەزار و ٦٧٠ کەس شەهید بوونەتەوە و ١٥ هەزار و ٤١٣ کەسیش بریندار بوونەتەوە.
ژمارەی ئاوارەکانی لوبنان، لە ژێر هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی، ١ ملیۆن و ٨٦٢ هەزار کەسی تێپەڕاند.
لە شارۆچکەی کاغزمانی پارێزگای قەرس بوومەلەرزەیەک بە گوڕیی ٤ رووی دا.