لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەمپەکانی مەغازی و بورەیج لە کەناری غەززە، ٧ کەس شەهید بوون کە ٤یان منداڵ بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
ئاژانسی وەفا راگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانکردنی ماڵێک لە کەمپی مەغازی لە ناوەڕاستی کەناری غەززە لەلایەن داگیرکەرانەوە، ٢ منداڵ شەهید بوون و خەڵکێکی زۆریش بریندار بوون.
لە هەمان کەمپەکەدا لە ئەنجامی بۆردومانکردنی خێمەیەک کە خەڵکی ئاوارەی تێدا بوون هاوڵاتییەکی مەدەنی شەهید بوو و ٣ کەسیش بریندار بوون.
هەروەها لە ئەنجامی بۆردومانکردنی خانووی بنەماڵەی مەنسور لە کەمپی پەنابەرانی بورەیج لە ناوەڕاستی کەناری غەززە، ٤ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون کە ٢یان منداڵی تەمەن ١١ و ١٢ ساڵە بوون.
عبدالسلام ئەبو نەحل باوکی ئەو دوو شەهیدە بچووکە لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە، چەند مانگێک لەمەوبەر لە کەمپی شاتی لە ڕۆژئاوای شاری غەززە بە زۆر بردراون بۆ ماڵی کەسوکاریان لە کەمپی بورەیج.
لە لایەکی دیکەوە تیمەکانی فریاکەوتن و فریاگوزاری تەرمی ٢ شەهیدیان لە ناوچەی ئەلسەفتاوی لە باکووری ڕۆژئاوای شاری غەززە دەرهێنا.
سوپای داگیرکەر شەقامی سەلاحەدینی گولڵەباران کرد کە درێژدەبێتەوە بۆ ناوچەی مەعن لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس لە باشووری کەناری غەززە.
داگیرکەرانی سەهیۆنی دوای نیوەشەوی شەوی ڕابردوو نەخۆشخانەی کەمال عەدوانیان لە شارۆچکەی بەیت لاهیا لە باکووری کەناری غەززە کردە ئامانج و وێستگەی سەرەکی ئۆکسجینیان بۆردومان کرد و ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندانی پزیشکییان بریندار کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٤ هەزار و ١٧٦ کەس شەهید و ١٠٤ هەزار و ٤٧٣ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی بۆمبی لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتی پاکستان ٢ کەس گیانیان لە دەست دا.
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر لوبنان ٤ کەس گیانیان لە دەست دا کە یەکێکیان سەرباز بوو و لانیکەم ٤٠ کەسیش بریندار بوون.
بەرپرسانی انصارالله رایانگەیاند کە پێشکەوتن لە دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ سعودیە بەدیهاتووە.
دکتۆر حوسام ئەبو سافیە بەڕێوبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر نەخۆشخانە بریندار بوو.