حزب الله ئەمڕۆ بەیانی دەستی بە مووشەکبارانکردنی تەلئەبیب و سافەد داگیرکراو کرد. سەدان هەزار داگیرکەری سەهیۆنی هەڵاتن بۆ پەناگاکان.
میدیاکانی داگیرکەر باسیان لەوە کرد کە یەکێک لە مووشەکەکان نیشتەگای شەفایم و ٥ مووشەک لە هاشارۆن و گوش دان کەوتوون.
هەروەها باس لەوە کرد کە دوو مووشەک لە شەفایم و مائالۆت کەوتوون. لە شاری مائالۆت کارگەیەک کە بوبوو ئامانجی حزب الله دووکەڵێکی چڕ تێدا بەرزبوویەوە.
کەناڵی ١٢ی میدیای داگیرکەر باسی لەوە کرد کە بەهۆی مووشەکەکان هاتوچۆ راوەستاوە و سەدان هەزار داگیرکەر هەڵاتن بۆ ناو پەناگاکان.
پڕۆسپێر ئەزران، سەرۆکی پێشووی شارەوانی کیریات شمۆنا وتی، "ئەمڕۆ حزب الله مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی بەسەر دانیشتوانی باکووردا دابەشکرد، لە نەهاریە و حەیفاوە تا ناوەند. ئەمڕۆ ڕاکردن بۆ ناوچە قەڵادارەکان بووەتە وەرزشێکی دڵخواز و مەشقێکی گرنگ کە فەرماندەیی بەرەی ناوخۆ بۆ منداڵان و بەساڵاچووان فەرمانی پێدەکات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دکتۆر حوسام ئەبو سافیە بەڕێوبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر نەخۆشخانە بریندار بوو.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٤ هەزار و ٢١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٤ هەزار و ٥٦٧ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی گروپێکی چەکدار لە ویلایەتی سوودانی ڕۆژئاوا ١٥ کەس کوژران و ٢٠ کەسیش بریندار بوون.