لە ئەنجامی هێرشی گروپێکی چەکدار لە ویلایەتی سوودانی ڕۆژئاوا ١٥ کەس کوژران و ٢٠ کەسیش بریندار بوون.
لیوای ٦ی پیادەی هیزەکانی سوپای سوودان راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی تۆپهاوێژی هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە ویلایەتی سوودانی ڕۆژئاوا لانیکەم ١٥ مەدەنی گیانیان لە دەست دا و ٢٠ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوی سوپای سوودان، هێزەکانی پێشتیوانی خێرا شەوی شەممە ٣ هێرشی ئۆبوس بۆ سەر بازاری نایواشا لە شاری فاشری ناوەندی ویلایەتی دارفووری باکوور ئەنجام دا.
لیواکە ئیدعای کرد کە هێزەکانی پشتیوانی خێرا بە شێوەی سیستەماتیک شوێنەکانی بازار و کۆبوونەوەی هاوڵاتیان دەکاتە ئامانج.
هێزەکانی پشتیوانی خێرا تاوەکو ئێستا سەبارەت بە رووداوەکە راگەیەندراوێکی بڵاو نەکردووە.
لە ١٠ی ئایارەوە لە فاشر شەڕی توند لە نێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بەردەوامە.
لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣یەوە لە وڵات شەڕ بەردەوامە و لە ئەنجامی شەڕەکەدا زیاتر لە ٢٧ هەزار و ١٢٠ کەس کوژراون.
بە پێی راگەیەندراوی رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بەهۆی شەڕەکە زیاتر لە ١٤ ملیۆن کەس لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات ئاوارە بوونەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەرپرسانی انصارالله رایانگەیاند کە پێشکەوتن لە دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ سعودیە بەدیهاتووە.
دکتۆر حوسام ئەبو سافیە بەڕێوبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر نەخۆشخانە بریندار بوو.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٤ هەزار و ٢١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٤ هەزار و ٥٦٧ کەسیش بریندار بوون.
حزب الله ئەمڕۆ بەیانی دەستی بە مووشەکبارانکردنی تەلئەبیب و سافەد داگیرکراو کرد. سەدان هەزار داگیرکەری سەهیۆنی هەڵاتن بۆ پەناگاکان.