لە ئەنجامی هێرشی بۆمبی لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتی پاکستان ٢ کەس گیانیان لە دەست دا.
لە ئەنجامی دوو هێرشی بۆمبی لە ناوچەی باجاوری هەرێمی خەیبەر پەختونخوای وڵاتی پاکستان لانیکەم ٢ کەس گیانیان لە دەست دا کە یەکێکیان پۆلیس بوو.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی وڵات، تەقینەوەی یەکەم لە گەڕەکی عەرەب لە ناوچەی مامۆندی شارۆچکەکە رووی داوە و لە ئەنجامی رووداوەکەدا مەدەنیێک گیانی لە دەست داوە.
پۆلیس راگەیاند کە لە ناوچەی مینا خۆری هەمان ناوچەکە تەقینەوەیەکی دیکە رووی داوە و پۆلیسێک گیانی لە دەست داوە.
دوای رووداوەکە تیمەکانی پۆلیس و هێزەکانی ئاسایش و تیمەکانی فڕیاگوزاری رەوانەی ناوچەکە کران و تەرمی قوربانییەکان گواسترانەوە نەخۆشخانە.
تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک هێرشەکانی بە ئەستۆ نەگرتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر لوبنان ٤ کەس گیانیان لە دەست دا کە یەکێکیان سەرباز بوو و لانیکەم ٤٠ کەسیش بریندار بوون.
بەرپرسانی انصارالله رایانگەیاند کە پێشکەوتن لە دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ سعودیە بەدیهاتووە.
دکتۆر حوسام ئەبو سافیە بەڕێوبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر نەخۆشخانە بریندار بوو.