کەتائیبی قەسام راگەیاند، لە ئەنجامی شەڕ لە باکووری کەناری غەززە ١٠ سەربازی داگیرکەر کوژران و بریندار بوون.
کەتائیبی قەسام بەردەوامە لە گەیاندنی زیان بە سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە باکووری کەناری غەززە.
کەتائیبی قەسام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام سەبارەت بەم بابەتە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، لە ئەنجامی شەڕێکی توند لە نزیکەی مزگەوتی تەیبە لە ناوەندی شاری بەیت لاهیا لە باکووری کەناری غەززە ١٠ سەهیۆنی داگیرکەر کوژران و بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٤ هەزار و ٢٣٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٤ هەزار و ٦٣٨ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر خانوویێک لە شاری رەفەحی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو ژمارەیەکی زۆر کەس شەهید و بریندار بوون.
لە پارێزگای بەدەخشانی وڵاتی ئەفغانستان ئۆتۆمبێلێک کەوتە ناو ڕووبار و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٦ کەس گیانیان لە دەست دا.