لە وڵاتی رواندا بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ و هەڵسانی لافاو ٥ کەس گیانیان لە دەست دا و ١٨ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی بەڕێوبەرایەتی باری لەناکاوی رواندا راگەیاند کە لە وڵات لافاو هەڵساوە و زەوی لەرزین رووی داوە و بەهۆیەوە ٥ کەس گیانیان لە دەست دا و ١٨ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوەکە، لە نێوان ١-٢٤ی تشرینی دووەم زیانێکی زۆر بە خانوو، قوتابخانە، زەوی و رێگاکان گەشتووە.
دەستنیشان کرا، زۆترین کاریگەری رووداوەکە بە سەر ناوچەکانی گاکەنکە، گاسابۆ، روتسیرۆ، گیساگارا، کامۆنیی، گاتسیبۆ، نگۆرۆرەرۆ و روسیزی هەبووە.
فلیپ هابینشوتی سکرتێری هەمیشەیی وەزارەتەکە بانگێشتی هاوڵاتیان کرد کە بچنە ناوچەکانی ئەمن.
لە باکووری وڵات لە مانگی نیسانی ساڵی رابردوو بەهۆی هەڵسانی لافاو و زەوی لەرزین ١٣٥ کەس گیانیان لە دەست دابوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەحموود شاهین یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی هودا پار و بەرپرسی کاروباری یاسایی هودا پار راگەیاند کە لەگەڵ ئەوەی دەزانرێت کە ئیمارەت "وەک بنکەی" رژێمی داگیرکەر کار دەکات و خەتەری ئەشکەنجە و کوشتنی ئەو کەسانە هەیە تورکیا ئەو کەسانەی رادەستی ئیمارەت کرد و قۆناغەکە دژ بە رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانە.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی رێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بە شارۆچکەی خەیام لە باشووری لوبنان کرد و تەقەیان کردە سەر مەدەنییەکان.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٤ هەزار و ٢٨٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٤ هەزار و ٨٨٠ کەسیش بریندار بوون.