مەحموود شاهین یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی هودا پار و بەرپرسی کاروباری یاسایی هودا پار راگەیاند کە لەگەڵ ئەوەی دەزانرێت کە ئیمارەت "وەک بنکەی" رژێمی داگیرکەر کار دەکات و خەتەری ئەشکەنجە و کوشتنی ئەو کەسانە هەیە تورکیا ئەو کەسانەی رادەستی ئیمارەت کرد و قۆناغەکە دژ بە رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانە.
شاهین لە بەیاننامەیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس راگەیاند کە ئەو سێی هاوڵاتیە ئۆزباکستان هاخام زڤی کۆگان هاوڵاتی سەهیۆنی/مۆلدۆڤا بەرپرسی پڵەبڵندی رێکخراوی چابادی سەهیۆنییان کوشتووە کە لە شاری دوبەی دەژی "لە شاری ئیستانبوول بە خێرایی دەستبەسەر کراون و رادەستی ئیمارات کراون."
شاهین ئاماژەی بەوە کرد کە رێکخراوی چاباد بەشداری لە کۆمەڵکوژیەکان دەکات و پڵەدارترین نوێنەری سیاسیەکەی نەتانیاهۆیە و وتی، "هەرچەند دەزانرێت ئەو هاوڵاتیانەی ئۆزباکستان لە ژێر خەتری ئەشکەنجەی توند و کوشتندانە و لەگەڵ ئەوەی پرۆسەی رادەستکردنی ئەوان دژ بە رێککەوتنەکانی نێودەوڵەتییە بەڵام ئەو کەسانە رادەستی ئیمارات کران کە وەک دەروازەیەکی ئیسرائیلە."
شاهین لە بەردەوامی وتی، "کەواتە، ئایا میت (دەزگای هەواڵگری تورکیا) دەتوانێت هەمان هەستیاری بەرامبەر بکوژانی سەهیۆنی نیشان بدات کە زیاتر لە ساڵێکە لە تورکیا دەژین و هاوڵاتی کۆماری تورکیان و بەشدارییان لە کۆمەڵکوژی غەززە کردووە؟ هەروەها بە هاوبەشیکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاشکرایان کرد کە پەیوەندییان بە سوپای رژێمی سەهیۆنییەوە کردووە و ئەو تاوانانەی کە ئەنجامیان داوە لە بەر چاوی ئێمەدا ئاشکرا بووە. ڕۆژنامەیێک بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک نووسیبووی کە هەزاران سەهیۆنی دووهاوڵاتی لە تورکیاوە چوونەتە ئیسرائیل و بەشداری کۆمەڵکوژییەکانیان کردووە."
مەحمود شاهین یاریدەدەری سەرۆکی گشتی هودا پار لە بەردەوامی وتی، "ئێستا دەبێت بپرسین؛ میت چی بۆ ئەمانە کرد؟ پرسیارێکمان هەیە بۆ حکومەت و پەرلەمان؛ لە سەردەمێکدا کە رژێمی تیرۆریستی ئیسرائیل ڕۆژانە سەدان هاوڵاتی مەدەنی دەکوژێت، بۆ ئەو پێشنیازەی کە پارتەکەمان پێشکەشی پەرلەمان کرد، سەبارەت بە سزادانی دووهاوڵاتیان کە بەشدارییان لە تاوانی جینۆساید کردووە و هەڵوەشاندنی ڕەگەزنامەیان و تەسفیەکردنیان، دەست بە سەرگرتنی ماڵ و موڵکیان کام کات دەبێتە یاسا؟ کەواتە ئەی ئەو میدیایانەی کە بە ئامێری موزیکەوە ئەم ئۆپڕاسیۆنە ڕاپۆرت دەکەن و وەک دەمی رژێمی سەهیۆنی بەکاری دەهێنن، ئەمە بۆ چیە؟ وە زۆر پرسیاری بێ وەڵام...
بە خێر و یارمەتی پەروەردگارمان، غەززە و لوبنان سەرەڕای هەموو شتێک بەردەوامە لە بەرخۆدان، بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ بارگرانیمان زیاتر دەبێت. ئیتر نازانین چی بڵێین. خودا یارمەتیمان بدات..."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سەر بە رژێمی سەهیۆنی لە شارۆچکەی سنووریی مەرکەبە لە باشووری لوبنان هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێک و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ کەس بریندار بوون.
لە وڵاتی رواندا بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ و هەڵسانی لافاو ٥ کەس گیانیان لە دەست دا و ١٨ کەسیش بریندار بوون.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی رێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بە شارۆچکەی خەیام لە باشووری لوبنان کرد و تەقەیان کردە سەر مەدەنییەکان.