سوپای داگیرکەری سەهیۆنی لە ٥مین ڕۆژی ئاگربەست لانیکەم ١٠ جار ئاگربەستی پێشێل کرد.
بە پێی راگەیەندراوی ئاژانسی فەرمی لوبنان، ٤ گولڵەی تۆپهاوێژ لە شارۆچکەی خیام لە باشووری لوبنان کەوت.
یەکێک لە گولڵەکان لە خانوویێک لە نێوان دەشتی مەرجایون و شارۆچکەی خیام کەوت.
لە شارۆچکەی خیام تەقینەوەیەکی بەهێز رووی دا و سوپای داگیرکەر بۆ ڕوخاندنی هەنێک خانوو و باڵەخانە هێرشی ئەنجام دایەوە.
سوپای داگیرکەر ناوچەکانی کانی ئیبل، جەلاهیە و مەرجایونی کردە ئامانج. لە شارۆچکەکە دەنگی تەقەی چەکەکانی قورس هات.
سوپای رژێمی داگیرکەر لە ناوچەی دەوروبەری شارۆچکەی مارون راس لە شاری نەباتیە بەرەو شاری بنت جوبەیل تەقەی کرد. دوکەڵ لە هەندێک گەڕەکەوە بەرزبووەتەوە و هەندێک خانوو بە بولدۆزەر ڕووخێنران.
پێشێلکارییەکان کە لە یەکەم ڕۆژی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ لوبنان لە ٢٧ی ئەم مانگەوە دەستیپێکرد، لە سێ ڕۆژی یەکەمدا ٣٨ جار دووبارە کرایەوە و دوێنێش ٢٤ پێشێلکاری ئەنجام درا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە ویلایەتی ئەل ئۆرۆ لە باشووری وڵاتی ئەکوادۆر ١٠ کەس گیانیان لە دەست دا.
لە وڵاتی مالیزیا بەهۆی هەڵسانی لافاو ٦ کەس گیانیان لە دەست دا و ١٣٠ هەزار کەسیش ئاوارە بوو.
شەڕ لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا کە لە ٢٧ی تشرینی یەکەم دووبارە دەستی پێ کرد.
ڕۆژنامەنووس مەیسەر سەڵاح بەهۆی ئەو برینانەی لە ئەنجامی تەقەی داگیرکەران لە باکووری کەناری غەززە ئەمڕۆ شەهید بوو.