سەهیۆنییەکانی داگیرکەر جارێکی دیکە رێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ لوبنانیان پێشێل کرد و هێرشیان کردە سەر باشووری لوبنان.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا لوبنانیێک شەهید بوو و چەند کەسێکیش بریندار بوون. بە پێی راگەیەندراوی کەناڵی ئەلجەزیرە، سوپای داگیرکەر هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر خانوویێک لە شاری عەینات لە باشووری لوبنان ئەنجام دایەوە.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەسێک شەهید بووە و چەند کەسێکیش بریندار بوون.
رژێمی سەهیۆنی هێرشێکی دیکەی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر شارۆچکەی بەیت لیو ئەنجام دایەوە. ئەم هێرشانە کاتێک ئەنجام دران کە میدیاکانی داگیرکەر باسیان لەوە دەکرد کە داگیرکەران لوبنان بەجێ دەهێڵن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیتامار بن گەڤیر بەناو وەزیری ئاسایشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئیدعای کرد کە "مافی ژیانی نیشتەجێبووەکان لە مافی جوڵانەوەی ئازادی فەلەستینییەکان گرنگترە" و داوای کرد کە لە رێگاکانی کەرتی ڕۆژئاوا "بەربەستەکانی هەمیشەیی" دابمەزرێنێت.
دکتۆر سەعید جودا تاکە پزیشکی ئێسک و پروسک لە باکووری غەززە لە ئەنجامی هێرشی راستەخۆی فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوانی رژێمی داگیرکەر شەهید بوو.
لە کەنارئاوەکانی شارۆچکەی سەفەریحیساری پارێزگای ئیزمیری وڵاتی تورکیا لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێکی هەڵگری ٢٥ کۆچبەر ٤ کەس گیانیان لە دەست دا و کەسێکیش بێ سەروشوێن بوو.
وەقفی یەتیمەکان بە بێ راوەستان بەردەوامە لە چالاکییەکانی هاوکاری بۆ کەمکردنەوەی کارەساتی مرۆیی لە غەززە.