لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر مەدەنییەکان لە نوسەیرات ٣٠ کەس شەهید بوون و ٤٠ کەسیش بریندار بوون.
سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە کۆمەڵکوژی و جینۆساید لە کەناری غەززە. سوپای داگیرکەر هێرشێکی دیکەی بۆ سەر کەمپی نوسەیرات لە ناوەڕاستی کەناری غەززە ئەنجام دایەوە.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی فەلەستین وەفا، فڕۆکەکانی داگیرکەر هەنێک خانوویان لە نوسەیرات بۆردومان کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣٠ کەس شەهید بوون کە بەشی گەورەیان ئافرەت و منداڵ بوون و ٤٠ کەسیش بریندار بوون.
شاهێدحالەکان باس لەوە دەکەن کە چالاکییەکانی گەڕان لە ناوچەکە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٣٩٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٧ هەزار و ٩٤٠ کەسیش بریندار بوون.
٣ منداڵی ساوا، کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە لە ماڵێکی گەرم بێبەش بوون، بەهۆی کاریگەرییەکانی سەرما گیانیان لەدەستدا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست راگەیەندراوە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی بەعلەبەک ئەنجام دایەوە.
سەهیۆنییە داگیرکەرەکان بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر کەناری غەززە، هێرشەکانیان بۆ سەر نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکوور و ناحیەی زەیتون لە ناوەند چڕتر دەکەنەوە.