لە وڵاتی نێجیریای کیشوەری ئەفریقا لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێکی نەفەرهەڵگر لانیکەم ٢٠ کەس گیانیان لە دەست دا.
رووداوەکە لە ویلایەتی بەنوی وڵاتی نێجیریا رووی دا.
کاتەرین ئانەنە وتەبێژی پۆلیسی بەنوی راگەیاند، لە سەر رووباری بەنوی بەڵەمیکی نەفەرهەڵگر کە لە بازار دەگەڕایەوە نوقم بوو.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٢٠ کەس گیانیان لە دەست دا و ١١ کەسیش رزگار کران.
شاهێدحالەکان باس لەوە دەکەن کە بەڵەمەکە لە دار دروست کرابوو و بەهۆی زۆریی ژمارەی گشتیارەکان نوقم بووە.
چالاکییەکانی فڕیاگوزاری لە ناوچەکە بەردەوامە و مەترسی لە زیاتربوونی ژمارەی قوربانییەکان هەیە.
لە وڵاتی نێجیریا بە تایبەت لە وەرزی بارینی باران ئەم جۆرە رووداوانە زۆر رووی دەدەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە ١٩٦ ڕۆژنامەنووس شەهید بوون.
بەهۆی زریانی چیدۆ لە دوورگەی مایۆتی سەر بە ولاتی فەڕەنسا لە زەریای هیند ١٤ کەس گیانیان لە دەست دا و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بێ سەروشوێن بوون.
لە ئەنجامی هێرشی چەکداری لە نزیکەی شاری دونکەرکوەی باکووری فەڕەنسا ٥ کەس گیانیان لە دەست دا.