لە وڵاتی سریلانکا لە ئەنجامی وەگەڕانی پاسێک ٣ کەس گیانیان لە دەست دا و زیاتر لە ٢٠ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوی پۆلیسی سریلانکا، رووداوەکە لە سەر رێگای هاتۆن-کاندی لە ویلایەتی ناوەندی رووی داوە.
بە پێی راگەیەندراوی پۆلیس، لە ناو پاسەکەدا ٢٥ کەس هەبوون و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٣ کەس گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە ٢٠ کەسیش بریندار بوون. بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کران.
لە وڵات ئەم جۆرە رووداوانە زۆر جار رووی دەدەن و لە سەرەتای ساڵەوە تاوەکو ٢٥ی تشرینی یەکەم لە ئەنجامی ئەم جۆرە رووداوانە نزیکەی ٢ هەزار کەس گیانیان لە دەست داوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەسعەد حەسەن شیبانی وەک وەزیری دەرەوەی نوێی سوریا دەستنیشان کرا.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا راگەیاند، لە سوریا ٢ هەزار سەربازی ئەمریکا هەن. ئەم ژمارەیە زۆر زیاترە لە ئامارەکانی رابردوو کە دەگوترا ٩٠٠ سەربازی ئەمریکا لە سوریا هەیە.
لە شاری بەیت لەحمی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک لە لایەن داگیرکەران دانرابوو منداڵێک شەهید بوو.