لە شاری بەیت لەحمی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک لە لایەن داگیرکەران دانرابوو منداڵێک شەهید بوو.
رووداوەکە لە گوندی رەشایدە لە ڕۆژهەڵاتی شاری بەیت لەحم رووی دا.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین راگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک لە لایەن داگیرکەران دانرابوو منداڵێکی ٧ ساڵە بە ناوی محەمەد یاسر عەلی رەشایدە شەهید بوو.
جومعە رەشایدە سەرۆکی ئەنجومەنی گوندەکە باسی لەوە کرد، منداڵەکە بەیانی لەگەڵ باوەکەکەی بۆ شوانی چووە ناوچەی داوی قەرەس لە ڕۆژهەڵاتی گوندەکەیان و لە ئەنجامی تەقینەوەی مینەکە منداڵەکە گیانی لە دەست داوە.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە پێشتر ناوچەکە لە لایەن سوپای داگیرکەر بۆ مەشق و راهێنان بە کار دەهێنرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەسعەد حەسەن شیبانی وەک وەزیری دەرەوەی نوێی سوریا دەستنیشان کرا.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا راگەیاند، لە سوریا ٢ هەزار سەربازی ئەمریکا هەن. ئەم ژمارەیە زۆر زیاترە لە ئامارەکانی رابردوو کە دەگوترا ٩٠٠ سەربازی ئەمریکا لە سوریا هەیە.
لە وڵاتی سریلانکا لە ئەنجامی وەگەڕانی پاسێک ٣ کەس گیانیان لە دەست دا و زیاتر لە ٢٠ کەسیش بریندار بوون.