وەزارەتی بەرگری ئەمریکا راگەیاند، لە سوریا ٢ هەزار سەربازی ئەمریکا هەن. ئەم ژمارەیە زۆر زیاترە لە ئامارەکانی رابردوو کە دەگوترا ٩٠٠ سەربازی ئەمریکا لە سوریا هەیە.
جەنەرال پات ریدێر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) راگەیاند، ١١٠٠ سەرباز بۆ ماوەی نێوان ٣٠ ڕۆژ تاوەکو ٩٠ ڕۆژ لە ناوچەکە ئەرکدار دەبن.
جگە لەم سەربازانە ٩٠٠ سەربازی دیکەی ئەمریکا لە سوریا هەن کە بە شێوەی بەردەوامی لەوێن و کاتی ئەرکەکەیان لە نێوان ٩ تاوەکو ١٢ مانگ دەگۆڕێت.
ئەمریکا بە بەهانەی بوونی داعش رادەگینێت کە سەربازەکانیان بەردەوام دەبن لە مانەوە لە سوریا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەسعەد حەسەن شیبانی وەک وەزیری دەرەوەی نوێی سوریا دەستنیشان کرا.
لە شاری بەیت لەحمی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک لە لایەن داگیرکەران دانرابوو منداڵێک شەهید بوو.
لە وڵاتی سریلانکا لە ئەنجامی وەگەڕانی پاسێک ٣ کەس گیانیان لە دەست دا و زیاتر لە ٢٠ کەسیش بریندار بوون.