ئەحمەد شەراع رابەری حکومەتی نوێی سوریا راگەیاند کە گروپەکانی چەکداری سوریا لە ژێر بانی وەزارەتی بەرگری کۆدەبنەوە.
ئەحمەد شەراع جۆلانی فەرماندەی هەیئەتی تەحریری شام لەگەڵ رابەرانی گروپەکانی دیکەی سوریا کۆبوویەوە.
بە پێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵەکانی سوریا، گروپەکان لەبارەی کۆبوونەوە لە ژێر بانی وەزارەتی بەرگری رێککەوتن.
لە راگەیەندراوەکە باس لە شێوەی رێککەوتنەکە و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە نەکرا.
گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ٢٧ی تشرینی دووەم دەستی بە ئۆپڕاسیۆن لە دژی حکومەتی بەشار ئەسەد کرد و لە دوای ١٢ ڕۆژ لە ٨ی کانونی یەکەم دیمەشقی پایتەختی کۆنترۆل کرد و کۆتایی بە رژێمی ٦١ ساڵە بەعس و بنەماڵەی ئەسەد هێنا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەر بۆ سەر کەمپی تولکەرمی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو ٨ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
کەتائیبی قەسام راگەیاند، لە ئەنجامی شەڕ لە شاری تولکەرەمی کەرتی ڕۆژئاوا ٢ موجاهید شەهید بوون.
محەمەد عەلی ئەلحووسی ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی باڵای یەمەن ئاماژەی بە بەجێهشتنی کەشتییەکانی فڕۆکەهەڵگری USS Eisenhower و USS Rooseveltـی ئەمریکا کرد و هۆشداری بە ئەمریکا دایەوە.
کەتائیبی عیزالدین ئەلقەسام، باڵی سەربازی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس)، گرتە ڤیدیۆییەکانی کەمینێک لە دژی سەربازانی داگیرکەر لە ڕۆژهەڵاتی بەیت لاهیا لە باکووری کەناری غەززە بڵاو دەکات.