بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن بە مووشەک خاکەکانی داگیرکراو کردە ئامانج. سەدان هەزار داگیرکەر هەڵاتن بۆ پەناگاکان.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر رایانگەیاند، ئەمڕۆ بەیانی بەهۆی مووشەکێک لە یەمەنەوە ئاراستە کرابوو لە تەلئەبیب و دەوروبەرەکەی زەنگی هۆشداری لێدرا. لە کاتی هەڵاتن بۆ پەناگاکان ٩ داگیرکەر بریندار بوون.
یەحیا سەریع وتەبێژی سەربازی بزووتنەوەی انصارالله راگەیاند، تا چەند کاتژمێری دیکە هێزەکانی سوپا راگەیەندراوێکی گرنگ بڵاو دەکات.
میدیاکانی داگیرکەر باسیان لەوە کرد کە هەموو شەوێک بەهۆی یەمەن ملیۆنان ئیسرائیلی ناچار دەمێنن بەرەو پەناگاکان رابکەن و نەتانیاهۆ لە بەرامبەر ئەم رەوشە بێ دەنگە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حەماس راگەیاند کە بەهۆی هەنێک مەرجەکانی نوێی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لەبارەی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیر رێککەوتن دوادەکەوێت.
لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەر بۆ سەر کەمپی تولکەرمی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو ٨ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
کەتائیبی قەسام راگەیاند، لە ئەنجامی شەڕ لە شاری تولکەرەمی کەرتی ڕۆژئاوا ٢ موجاهید شەهید بوون.
محەمەد عەلی ئەلحووسی ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی باڵای یەمەن ئاماژەی بە بەجێهشتنی کەشتییەکانی فڕۆکەهەڵگری USS Eisenhower و USS Rooseveltـی ئەمریکا کرد و هۆشداری بە ئەمریکا دایەوە.