حەماس راگەیاند کە بەهۆی هەنێک مەرجەکانی نوێی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لەبارەی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیر رێککەوتن دوادەکەوێت.
حەماس باسی لەوە کرد، دانوستانەکانی ئاگربەست لە دەوحە بە ناوبیژوانی قەتەر و میسڕ بەرەو پێشەوە چووە و بزووتنەوەکە بەرپرسیارێتی بە ئەستۆ گرتووە و هەنێک ئاساکاریکردووە.
بزووتنەوەکە باس لەوە کرد، بەڵام رژێمی داگیرکەر لەبارەی کێشانەوە، ئاگربەست، گەڕانەوەی ئەسیر و ئاوارەکان هەنێک مەرجی نوێ پێشکەش دەکات و ئەمەش دەبێتە هۆی دواکەوتنی رێککەوتنەکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٣٩٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٧ هەزار و ٩٤٠ کەسیش بریندار بوون.
٣ منداڵی ساوا، کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە لە ماڵێکی گەرم بێبەش بوون، بەهۆی کاریگەرییەکانی سەرما گیانیان لەدەستدا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست راگەیەندراوە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی بەعلەبەک ئەنجام دایەوە.
سەهیۆنییە داگیرکەرەکان بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر کەناری غەززە، هێرشەکانیان بۆ سەر نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکوور و ناحیەی زەیتون لە ناوەند چڕتر دەکەنەوە.