سوپای داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر خێمەکانی کە ئاوارەکانی غەززەیی تێدا دەمان و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ مەدەنی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی غەززە راگەیاند، سوپای داگیرکەر خێمەکانی ئاوارەکانی باکووری کەناری غەززەی بۆردومان کرد.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، دوای هێرشەکەدا تیمەکانی بەرگری تەرمی ٣ شەهید و ژمارەیەکی زۆر برینداریان لە ناو خێمەکان دەرێناوە.
سوپای داگیرکەر هێرشێکی دیکەی بۆ سەر شاری رەفەح ئەنجام دایەوە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم کەسێک شەهید بوو و چەند کەسێکیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٣٩٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٧ هەزار و ٩٤٠ کەسیش بریندار بوون.
٣ منداڵی ساوا، کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە لە ماڵێکی گەرم بێبەش بوون، بەهۆی کاریگەرییەکانی سەرما گیانیان لەدەستدا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست راگەیەندراوە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی بەعلەبەک ئەنجام دایەوە.
سەهیۆنییە داگیرکەرەکان بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر کەناری غەززە، هێرشەکانیان بۆ سەر نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکوور و ناحیەی زەیتون لە ناوەند چڕتر دەکەنەوە.