ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هەڵمەتێکی فریاگوزاری بە بڕی ٥٦ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلاری بۆ دابینکردنی پێداویستییە تەندروستییەکان لە سوریا دەستپێکردووە.
لە بەیاننامەکەی رێکخراوی تەندروستی جیهانیدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئامانجی هەڵمەتەکە دۆزینەوەی چارەسەرێکە بۆ قەیرانی مرۆیی و دانانی بناغەی چاکبوونەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، رێکخراوی تەندروستی جیهانی هەڵمەتێکی بەپەلەی بە بڕی ٥٦.٤ ملیۆن دۆلار دەستپێکردووە بۆ دابینکردنی پێداویستییە تەندروستییە بەپەلەی ئەو سورییانەی کە بەهۆی چەندین ساڵ لە شەڕ و پێکدادان زیانیان بەرکەوتووە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە رێکخراوی تەندروستی جیهانی بەردەوام دەبێت لە بەکارهێنانی سەنتەرەکەی لە عەنتاب بۆ پێداویستییە پزیشکییەکان و خزمەتگوزارییەکانی دیکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٣٩٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٧ هەزار و ٩٤٠ کەسیش بریندار بوون.
٣ منداڵی ساوا، کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە لە ماڵێکی گەرم بێبەش بوون، بەهۆی کاریگەرییەکانی سەرما گیانیان لەدەستدا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست راگەیەندراوە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی بەعلەبەک ئەنجام دایەوە.
سەهیۆنییە داگیرکەرەکان بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر کەناری غەززە، هێرشەکانیان بۆ سەر نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکوور و ناحیەی زەیتون لە ناوەند چڕتر دەکەنەوە.