لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر ئۆتۆمبێلی پەخشی راستەخۆی کەناڵی القدس الیوم ٥ ڕۆژنامەنووس کوژران.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی لە کەمپی نوسەیرات لە ناوەڕاستی کەناری غەززە ئۆتۆمبێلی پەخشی راستەخۆی کەناڵی القدس الیومی بۆردومان کرد. بە پێی راگەیەندراوی ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥ ڕۆژنامەنووس بە شێوەیەکی وەحشیانە کوژران.
دوای ئەم هێرشە ژمارەی ڕۆژنامەنووسانی لە ئەنجامی هێرشەکانی سەهیۆنییەکان گیانیان لەدەستداوە گەشتە ٢٠١ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٣٩٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٧ هەزار و ٩٤٠ کەسیش بریندار بوون.
٣ منداڵی ساوا، کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە لە ماڵێکی گەرم بێبەش بوون، بەهۆی کاریگەرییەکانی سەرما گیانیان لەدەستدا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست راگەیەندراوە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی بەعلەبەک ئەنجام دایەوە.
سەهیۆنییە داگیرکەرەکان بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر کەناری غەززە، هێرشەکانیان بۆ سەر نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکوور و ناحیەی زەیتون لە ناوەند چڕتر دەکەنەوە.