ئیتامار بن گەڤیر بەناو وەزیری بەرگری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی لە ژێر پاراستنی توندی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر هەڵکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی ناوچەکە، بن گەڤیر لەگەڵ گروپێک جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی توندی پۆلیسەکانی داگیرکەر لە دەروازەوەی مەغاریبەوە هەڵکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا و چالاکی نەژادپەرستانەی ئایینی تەلمودیکیان ئەنجام دایەوە.
داگیرکەران بۆ ئاسانکاری بە هێرشی بن گەڤیر و جووڵەکەکانی دیکە لە دەوروبەری مزگەوتی ئەقسا بەربەستیان دانا و رێگریان لە چوونەوەی مسوڵمانەکان بۆ ناو مزگەوتەکە کرد.
گروپی مەعبەدی توندڕەو بە بۆنەی ٢٥ی مانگ ڕۆژی خەنوقەی جووڵەکەکان بانگێشتی هێرش سەر مزگەوتی ئەقسا کردبوو.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە دەستی بە هێرشەکانی توند بۆ سەر کەناری غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا کردووە و رێگری لە چوونەوەی فەلەستینییەکان بۆ ناو مزگەوتی ئەقسا دەکات.
جووڵەکەکان بەناو ڕۆژانەی جەژنی جووڵەکەکان بۆ توندتر کردنی فشار بە سەر مسوڵمانەکان بەکار دەهێنێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٣٩٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٧ هەزار و ٩٤٠ کەسیش بریندار بوون.
٣ منداڵی ساوا، کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە لە ماڵێکی گەرم بێبەش بوون، بەهۆی کاریگەرییەکانی سەرما گیانیان لەدەستدا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست راگەیەندراوە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی بەعلەبەک ئەنجام دایەوە.
سەهیۆنییە داگیرکەرەکان بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر کەناری غەززە، هێرشەکانیان بۆ سەر نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکوور و ناحیەی زەیتون لە ناوەند چڕتر دەکەنەوە.