محەمەد عبدالرحمان وەزیری ناوخۆی حکومەتی کاتەیی سوریا راگەیاند، لە ئەنجامی کەمینێکی پاشماوەی رژێمی پێشوو لە گوندەواری پارێزگای تەرتووس ١٤ کارمەندی ئاسایشی گیانیان لە دەست دا.
محەمەد عبدالرحمان وەزیری ناوخۆی سوریا لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، گروپێک پاشماوەی رژێمی پێشوو لە گوندەواری پارێزگای تەرتووس کەمینێک لە دژی کارمەندانی ئاسایشی دانا.
بە پێی راگەیەندراوی ئاژانسی هەواڵەکانی فەرمی سوریا، محەمەد عبدالرحمان راگەیاندووە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٤ کارمەندی ئاسایشی گیانیان لەدەستداوە و ١٠ کەسیش بریندار بوون.
ناوبراو وتی، "ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆ نموونەی قوربانیدان و ڕزگاری بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری سوریا و ئاسایشی گەلەکەی خستەڕوو. ئەم قوربانیدانانە ناوەستن تا سەقامگیری و ئاسایش بۆ گەلی سوریا بەدەست نەهێنرێت و هەرکەسێک هەوڵی دەستوەردان لە ئاسایشی سوریا و ژیانی گەلەکەی بدات بە مشتێکی ئاسنین لێدەدەین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٣٩٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٧ هەزار و ٩٤٠ کەسیش بریندار بوون.
٣ منداڵی ساوا، کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە لە ماڵێکی گەرم بێبەش بوون، بەهۆی کاریگەرییەکانی سەرما گیانیان لەدەستدا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست راگەیەندراوە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی بەعلەبەک ئەنجام دایەوە.
سەهیۆنییە داگیرکەرەکان بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر کەناری غەززە، هێرشەکانیان بۆ سەر نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکوور و ناحیەی زەیتون لە ناوەند چڕتر دەکەنەوە.