لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر باشوور و باکووری غەززە ٦ فەلەستینی شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر خانوویێک لە گەڕەکی شوجاعیە لانیکەم ٤ کەس شەهید بوون.
هەروەها هێرشێکی دیکە بۆ سەر خانوویێک لە ناوچەی سیدرە ئەنجام درا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا کچێک شەهید بوو. لە ئەنجامی هێرش گەڕەکی ناسری شاری رەفەح ئافرەتێک شەهید بوو.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە ٤٥ هەزار و ٣٩٩ کەس شەهید و ١٠٧ هەزار و ٩٤٠ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیتامار بن گڤیر بەناو وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی سەهیۆنی داگیرکەر کاردانەوەی بەرامبەر ئەو ڕێککەوتنە دەربڕی کە ئامانجی کۆتایی هێنان بە کۆمەڵکوژی غەززەیە و ئەو ڕێککەوتنەی بە "تەسلیمبوون بە حەماس" وەسف کرد.
لە ئەنجامی هێرشی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بۆ سەر باکوور و ناوەڕاستنی کەناری غەززە ١٣ فەلەستینی شەهید بوون.
زەبیحولڵا موجاهید وتەبێژی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان راگەیاند، حکومەت ئامادەی ئاڵوگۆڕی ئەسیرە لەگەڵ ئەمریکا بەڵام تاوەکو ئێستا وانشتۆن لەمبارەیە هەنگاوێک نەهاوێشتووە.
لە ئەنجامی هێرشی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بۆ سەر دوو خانوو لە کەناری غەززە لانیکەم ١٨ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.