سوپای سوودان دوێنێ دوای کۆنترۆلکردنی شاری واد مەدەنی ناوەندی ویلایەتی جەزیرە دەستی بە کۆنترۆلکردنی شاری تەمبوولی ویلایەتەکە کرد.
سوپای سوودان لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، "هێزەکانی سوپاکەمان و بەرخۆدانی گەلەکەمان شاری تەمبولی کۆنترۆل کرد."
هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر شاری واد مەدەنی کردبوو کە ناوەندی ویلایەتی جەزیرەیە و لە شوێنێکی ستراتیژیکدایە بۆ هاتوچۆ لە نێوان تەواوی وڵات و وەک کۆگای دانەوێڵە دەناسرێت.
هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ شارەکەیان کۆنترۆل کردبوو کە هەزاران کەسی ئاوارە تێدا دەمان و ناوەندی گواستنەوەی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان لەوێ بوو.
سوپای سوودان دوێنێ دووبارە کۆنترۆلکردنی شارەکەی راگەیاندبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بۆ سەر باکوور و ناوەڕاستنی کەناری غەززە ١٣ فەلەستینی شەهید بوون.
زەبیحولڵا موجاهید وتەبێژی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان راگەیاند، حکومەت ئامادەی ئاڵوگۆڕی ئەسیرە لەگەڵ ئەمریکا بەڵام تاوەکو ئێستا وانشتۆن لەمبارەیە هەنگاوێک نەهاوێشتووە.
لە ئەنجامی هێرشی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بۆ سەر دوو خانوو لە کەناری غەززە لانیکەم ١٨ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەمپی جەنین ٦ کەس شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵ بوو و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.