دوای کۆتایی هاتنی رێککەوتنی هاوکاری لە نێوان فەڕەنسا و چاد، سەربازە فەڕەنسییەکان بنکەی سەربازی ئابەچەیان چۆڵکرد.
چاد پلانی داڕژتووە بۆ ئەوەی تا کۆتایی مانگی ١ کۆتایی بە بوونی سەربازی فەڕەنسا لە وڵات بهێنێت.
بەشەر عەلی سلێمان پارێزگاری ئابەچە لە میانەی بەشداری لە مەراسیمێک لە بنکەی سەربازی ئابەچە وتی، "ئەم بڕیارەی مێژووییە نیشانەیەکە بۆ متمانەمان بە هێزەکانی ئاسایش و بەرگری چاد."
دوای مەراسیمەکە رێککەوتنی رادەستکردنی بنکەکە لە نێوان لایەنەکان واژۆ کرا.
لە کۆی ١٢٠ سەربازی فەڕەنسی ٩٠یان وڵات بەجێ هشتووە و ئەوانەی دیکەش دەبێت تا کۆتایی مانگی ١ وڵات بەجێ بهێڵن.
حکومەت چاد لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ کۆتایی بە رێککەوتنی هاوکاری لەگەڵ فەڕەنسا هێنابوو.
بنکەی سەربازی فایا لە ٢٦ی کانونی یەکەم رادەستی سوپای چاد کرابوو و دوای رادەستکردنی بنکەی ئاجی کۆسەی لە ٣١ی مانگ بوونی سەربازی فەڕەنسا لە چاد کۆتایی دێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بۆ سەر باکوور و ناوەڕاستنی کەناری غەززە ١٣ فەلەستینی شەهید بوون.
زەبیحولڵا موجاهید وتەبێژی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان راگەیاند، حکومەت ئامادەی ئاڵوگۆڕی ئەسیرە لەگەڵ ئەمریکا بەڵام تاوەکو ئێستا وانشتۆن لەمبارەیە هەنگاوێک نەهاوێشتووە.
لە ئەنجامی هێرشی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بۆ سەر دوو خانوو لە کەناری غەززە لانیکەم ١٨ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەمپی جەنین ٦ کەس شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵ بوو و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.