ئەسعەد حەسەن شەیبانی وەزیری دەرەوەی حکومەتی نوێی سوریا سەردانی تورکیا دەکات.
ئەسعەد حەسەن شەیبانی وەزیری دەرەوەی حکومەتی نوێی سوریا لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس راگەیەندراوێکی بە زمانی تورکیا بڵاو کردەوە و راگەیاند کە یەکەم سەردانی فەرمی بۆ تورکیا ئەنجام دەدەن.
شەیبانی وتی، "ئێمە بۆ نوێنەرایەتیکردنی سوریای نوێ یەکەمین سەردانی فەرمی خۆمان بۆ کۆماری تورکیا دەکەین کە چواردە ساڵە گەلی سوریای لەدوای خۆی نەهێشتۆتەوە."
ئەسعەد شەیبانی کە دوای ڕوخانی رژێمی بەعس وەک وەزیری نوێی سوریا دەستنیشان کرا ئەرکی نوێنەرایەتی سوریای لە دەرەوەی وڵات بە ئەستۆ گرتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرۆکایەتی کاروباری مافەکانی مرۆیی و یاسایی هودا پار ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر دەستبەسەرکردنی حەنیفە میرغەنیەڤای ئۆزبەکستانی کە بە بێ هیچ تاوانێک دەستبەسەر کرا و دوای ئازاد کردن گواسترایەوە بۆ ناوەندی گەڕاندنەوەی پەنابەران.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٦ هەزار و ٦٤٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١٠ هەزار و ١٢ کەسیش بریندار بوون.
میدیاکانی داگیرکەر باسیان لەوە کرد، لەگەڵ ئەوەی حەماس لە دانوستانەکانی ئاگربەست داوای کردووە تەرمی شەهید یەحیای سینوار لە ئەنجامی رێککەوتن رادەست بکرێت بەڵام رژێمی داگیرکەر رەتیکردووە.