لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٦ هەزار و ٦٤٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١٠ هەزار و ١٢ کەسیش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە درێژە بە کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی خۆی لە غەززە دەدات، ئەمڕۆ دەیان فەلەستینی لە نێویاندا منداڵ و ژنانی شەهید کردووە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کە لە بەرامبەر کەتائیبی عیزەدین ئەلقەسامدا زیانێکی زۆری بەرکەوت، بە مەبەستی شاردنەوەی خەسارەکانی و دوورکەوتنەوە لە کاردانەوەی لە نێو خەڵکی ناوخۆ، بۆمب بەسەر خەڵکی سڤیل لە غەززە دەبارێنێت.
لە ئەنجامی هێرشەکان لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٦١ کەس شەهید بوون و ٢٨١ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٦ هەزار و ٦٤٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١٠ هەزار و ١٢ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرۆکایەتی کاروباری مافەکانی مرۆیی و یاسایی هودا پار ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر دەستبەسەرکردنی حەنیفە میرغەنیەڤای ئۆزبەکستانی کە بە بێ هیچ تاوانێک دەستبەسەر کرا و دوای ئازاد کردن گواسترایەوە بۆ ناوەندی گەڕاندنەوەی پەنابەران.
ئەسعەد حەسەن شەیبانی وەزیری دەرەوەی حکومەتی نوێی سوریا سەردانی تورکیا دەکات.
میدیاکانی داگیرکەر باسیان لەوە کرد، لەگەڵ ئەوەی حەماس لە دانوستانەکانی ئاگربەست داوای کردووە تەرمی شەهید یەحیای سینوار لە ئەنجامی رێککەوتن رادەست بکرێت بەڵام رژێمی داگیرکەر رەتیکردووە.