عیزەت ریشق ئەندامی ئۆفیسی سیاسی حەماس راگەیاند، بە ئیزن و لوفتی خودا رژێمی داگیرکەر لە بەرامبەر تەواوی مەرجەکانی حەماس بۆ ئاگربەست کە لە یەکەم ڕۆژەوە پێشکەشی دەکات ئەژنۆی دانا.
عیزەت ریشق دوای راگەیاندنی رێککەوتنی ئاگربەست سەبارەت بە رێککەوتنەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو وتی، "(ئەمە بەڵێنی خودا و پێغەمبەرەکەیە؛ خودا و پێغەمبەرەکەی حەقیقەتیان وت.)
ئەو بەڵێنەکەی بەجێ هێنا، بەندەکەی سەرکەوتوو کرد، سوپاکەی بەرز کرد و بە تەنهایی سوپاکانی دوژمنی شکەست دا.
بەهۆی سەبڕ و ئارامیان سڵاو لە گەڵی غەززە بێت... سڵاو لە شەهیدەکانی، بریندارەکان و خۆڕاگرەکانی بێت؛ ئەوان کە بە جەسارەتێکی گەورە لە دژی شەڕی جینۆساید راوەستان، بارێک کە چیاکان ناتوانن هەڵگر هەڵیان کرد و لەگەڵ ئەوەی ٤٦٧ ڕۆژ بوو ئاگر دەباری بەڵام ئەوان بەردەوام بوون لە خۆڕاگری.
سڵاوی خوای گەورە لەسەر ئەو کەسانە بێت کە لووتبەرزیی قەوارەی قۆرخکار دەشکێنن. شەرەف بۆ ئەوان، بەختەوەری ئەبەدی بۆ ئەوان!
ئەو مەرجانەی لە سەرەتای شەڕی جینۆساید و داگیرکارییەوە دایدەنێین؛ کشانەوەی تەواو، ئاگربەستی هەمیشەیی، گەڕانەوەی ئازادانەی کۆچبەران بە سەری بەرزەوە، ئاڵوگۆڕی زیندانییەکی بەڕێز، کردنەوەی دەروازەی سنووری و گەیاندنی یارمەتییەکان. ئێمە بە فەزڵی خوا هەموویانمان بردەوە. داگیرکەر ئەژنۆی دانا. الحمد الله کثیرا."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شەڕی جینۆسایدی سەهیۆنی داگیرکەر لە دژی کەناری غەززە ماوەی ٤٦٧ ڕۆژە بەردەوامە و شەوی ڕابردوو راگەیەندرا کە لە ڕێگەی نێوەندگیری قەتەر، میسر و ئەمریکا ڕێککەوتنی ئاگربەست کراوە.
لە شاری ئۆمدورمانی وڵاتی سوودان لە ئەنجامی هێرشی تۆپهاوێژی ١٢٠ کەس گیانیان لە دەست دا.
کەتائیبی قەسام دوای راگەیاندنی ئاگربەست پەیامێکی ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسامیان بڵاو کردەوە کە لە سەرەتای تۆفانی ئەقسادا بڵاوکردەوە.