کەتائیبی قەسام دوای راگەیاندنی ئاگربەست پەیامێکی ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسامیان بڵاو کردەوە کە لە سەرەتای تۆفانی ئەقسادا بڵاوکردەوە.
دوای راگەیاندنی ئاگربەست، کەتائیبی قەسام پەیامێکی ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسامیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تەلەگرام بڵاو کردەوە کە لە سەرەتای تۆفانی ئەقسادا بڵاوکردبوو.
ئەبو عوبەیدە لە گرتە ڤیدیۆکە دەڵێت، "سڵاو لە ئێوە بێت بۆ سەبر و خۆڕاگری و مەتانەتان لەبەرامبەر ستەمدا.
ڕۆحی شەهیدانمان و منداڵە بێتاوانەکانمان و گەلی ستەملێکراومان شاد بێت.
سڵاو بۆ ڕۆحتان، کە ڕۆژێک دێت بەرەو ئاسمانی قودس و ئەقسا بەرز دەبنەوە و لە پیسی بکوژەکانتان ڕزگارتان دەبێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەر حەماسی بە پێشێڵکردنی ماددەکانی ئاگربەست تۆمەتبار دەکات کە بە ناوبژوانی قەتەر، میسڕ و ئەمریکا پەسەند کرا و حەماس پابەندبوونەکەی بە رێککەوتنەکە راگەیاند.
هێزەکانی داگیرکەر لە دوێنێ شەوە بەردەوامە لە هێرش سەر کەرتی ڕۆژئاوا و لانیکەم٢٢ کەسی دەستبەسەر کرد کە هەنێکیان ئەسیری پێشوو بوون.
شەڕی جینۆسایدی سەهیۆنی داگیرکەر لە دژی کەناری غەززە ماوەی ٤٦٧ ڕۆژە بەردەوامە و شەوی ڕابردوو راگەیەندرا کە لە ڕێگەی نێوەندگیری قەتەر، میسر و ئەمریکا ڕێککەوتنی ئاگربەست کراوە.
لە شاری ئۆمدورمانی وڵاتی سوودان لە ئەنجامی هێرشی تۆپهاوێژی ١٢٠ کەس گیانیان لە دەست دا.