شەڕی جینۆسایدی سەهیۆنی داگیرکەر لە دژی کەناری غەززە ماوەی ٤٦٧ ڕۆژە بەردەوامە و شەوی ڕابردوو راگەیەندرا کە لە ڕێگەی نێوەندگیری قەتەر، میسر و ئەمریکا ڕێککەوتنی ئاگربەست کراوە.
دوای ٤٦٧ ڕۆژ لە شەڕی جینۆسایدی رژێمی داگیرکەر لە کەناری غەززە، رێککەوتنی ئاگربەست راگەیەندرا.
جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست کە لە ڕێگەی نێوەندگیری قەتەر و میسر و ئەمریکاوە ئەنجام درا، بڕیار درا لە ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی مانگی ١ی ٢٠٢٥ دەست پێبکات.
مادەکانی رێککەوتن
رێککەوتنەکە چەند بڕگەیەک لەخۆدەگرێت کە هەردوولا رێککەوتن لەسەر جێبەجێکردنی بە ٣ قۆناغ. قۆناغی یەکەم لە ڕۆژی یەکشەممە دەستپێدەکات و بە گشتی ٤٢ ڕۆژ دەخایەنێت.
قۆناغی یەکەم
ئاگربەست و کشانەوەی کاتی
لایەنی داگیرکەر بۆ مەودای سنووری ٧٠٠ مەتر لە ناوچە داگیرکراوەکان دەکشێتەوە. بە تایبەتی کشانەوە لە وادی غەززە کە نزیکە لە ناوچەی نیشتەجێبوون مسۆگەر دەکرێت.
سنووردارکردنی هێرشی ئاسمانی
ئەم داگیرکارییە بۆ ماوەیەکی کاتی چالاکییە ئاسمانییە سەربازییەکان لەسەر ئاسمانی غەززە بۆ ماوەی ١٠ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا ڕادەگرێت و ١٢ کاتژمێریش لەو ڕۆژانەی کە زیندانییەکان و بارمتەکان ئازاد دەکرێن.
ئازادکردنی زیندانیان
ئەم داگیرکارییە ٢ هەزار بەندکراوی فەلەستینی ئازاد دەکات. لەوانە ٢٥٠ کەس کە سزای زیندانی هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە و نزیکەی هەزار کەسیش لە دوای ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بە دیل گیراون.
گەڕانەوەی ئاوارەکان و دابەشکردنی هاوکارییەکان
سەهیۆنییەکان بە پێی پلانەکانی کشانەوە و چۆڵکردنیان، ناوچەکە چۆڵ دەکەن دەبێت گەرەنتی بدرێت لەوەی کە یارمەتییەکان بەبێ بەربەست دەگەیەنرێن. لەماوەی ٧ ڕۆژی هەفتەدا دەروازەی سنووری رەفەح کراوە دەبێت و ڕۆژانە ٦٠٠ بارهەڵگر هاوکاری مرۆیی و سووتەمەنی ڕەوانە دەکرێت.
پرۆسەی ئاڵوگۆڕی ئەسیران
لە بەرامبەر ٣٣ زیندانی سەهیۆنی، بۆ هەر سەهیۆنیێک ٣٠ ژن و منداڵ ئازاد دەکرێن. بەپێی مەرجەکان، ئەمەش گەڕانەوەی تەرمەکانیش دەگرێتەوە.
بەشداری و هاوکاری نێودەوڵەتی
ئامانجی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە لە رێگەی زیادکردنی هاوکارییە مرۆییەکانەوە ژێرخانی ئابووری بنیات بنێنەوە.
قۆناغی دووەم (٤٢ ڕۆژ دەخایەنێت)
وەستاندنی تەواوەتی ئۆپڕاسیۆنەکان و کۆتایی هێنان بە چالاکییە سەربازییەکان.
داگیرکەری هەموو هێزەکانی لە کەناری غەززە دەکشێنێتەوە.
قۆناغی سێیەم (٤٢ ڕۆژ دەخایەنێت)
گەڕانەوەی تەرمەکان.
جێبەجێکردنی پلانێکی گشتگیر بۆ ئاوەدانکردنەوە لە ماوەی ٣ بۆ ٥ ساڵ.
کردنەوەی سەرجەم دەروازە سنوورییەکان و دەستەبەرکردنی هاتوچۆی ئازاد.
ڕێککەوتنەکە پێشبینی سەرپەرشتی و دڵنیایی نێودەوڵەتی لە نێوان لایەنەکان دەکات لە جێبەجێکردنی هەر سێ قۆناغەکەدا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزەکانی داگیرکەر لە دوێنێ شەوە بەردەوامە لە هێرش سەر کەرتی ڕۆژئاوا و لانیکەم٢٢ کەسی دەستبەسەر کرد کە هەنێکیان ئەسیری پێشوو بوون.
لە شاری ئۆمدورمانی وڵاتی سوودان لە ئەنجامی هێرشی تۆپهاوێژی ١٢٠ کەس گیانیان لە دەست دا.
کەتائیبی قەسام دوای راگەیاندنی ئاگربەست پەیامێکی ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسامیان بڵاو کردەوە کە لە سەرەتای تۆفانی ئەقسادا بڵاوکردەوە.