رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە شێوەیەکی ئاشکرا ئاگربەستی پێشێل کرد و لە ئەنجامی بۆردومانی ئاسمانی و تۆپهاوێژی لانیکەم ٨ کەس شەهید بوون و زیاتر لە ٢٥ کەسیش بریندار بوون.
مەحمود بەسەڵ وتەبێژی بەرگری شارستانی غەززە راگەیاند، "دوای دەستپێکردنی ئاگربەست لە کاتژمێر ٠٩:٣٠ چەندین هێرش ئەنجام دراون و لە شاری غەززە ٥ و لە باکووری غەززە ٣ کەس شەهید بوون و ژمارەی بریندارەکان گەشتە ٢٥ کەس."
پێشتر میدیاکانی خۆجێ باسیان لەوە کردبوو سوپای داگیرکەر هێرشی کردووە سەر هاوڵاتیان لە گەڕەکەکانی زەیتوون و شەعفی شاری غەززە و دوای هێرشەکە تەرمی ٣ کەس و ژمارەیەکی زۆر بریندار رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
سوپای داگیرکەر هێرشێکی دیکە بۆ سەر شاری بەیت حانون لە باکووری غەززە ئەنجام دایەوە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا چەند کەس شەهید و بریندار بوون.
فڕۆکەکانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر باکووری کەناری غەززە و بەهۆیەوە لە شاری سدەرۆت زەنگەکانی هۆشداری لێدرا. رژێمی داگیرکەر دانیبەوەنا کە زەنگەکان بە هەڵەیی لێدراون.
سوپای داگیرکەر ئەمڕۆ بەیانی راگەیاند کە هێرشیان کردووە سەر ژمارەیەکی زۆر ئامانج لە کەناری غەززە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٦ هەزار و ٩١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١٠ هەزار و ٧٥٠ کەسیش بریندار بوون.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس رایگەیاند کە چاوەڕوانی ئەوەن کە رژێمی داگیرکەر لیستی ناوی ٩٠ ئەسیر فەلەستینی ڕادەست بکات کە چاوەڕوان دەکرێت لە یەکەم ڕۆژی ئاگربەستدا ئازاد بکرێن.
ئیتامار بن گەڤیر بەناو وەزیری ئاسایشی ناوخۆی رژێمی داگیرکەر دەستلەکارکێشانەوەکەی راگەیاند.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کە بە بەهانەکانی جۆراجۆر ئاگربەستی پێشێل کرد و لە بەیانیەوە لانیکەم ٣١ کەسی شەهید کرد و راگەیاند کە ئاگربەست کاتژمێر ١٢:١٥ دەستی پێکردووە و یەکەم ئاڵوگۆڕی ئەسیر کاتژمێر ١٧:٠٠ ئەنجام دەدرێت.