ئەبو عوبەیدە وتبێژی کەتائیبی قەسام ناوی ئەو ٣ ئەسیرەی بڵاو کردەوە کە بڕیارە ئەمڕۆ لە ئەنجامی ئاڵوگۆڕی ئەسیر ئازاد بکرێن.
ئەبو عوبەیدە لە بەیاننامەکەیدا لە کەناڵی تێلێگرام رایگەیاند کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی تۆفانی ئەقسا سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی ئەسیران کەتائیبی قەسام بڕیاری دا ئەمڕۆ ٣ ئەسیر سەهیۆنی ئازاد بکات.
وتەبێژی قەسام وتی ئەم ناوانە بریتین لە؛ ڕۆمی گۆنێن (٢٤ ساڵ) و ئێمیلی داماری (٢٨ ساڵ) و دۆرۆن شتانبار خیر (٣١ ساڵ)
سەرەڕای ئاگربەستەکە کە کاتژمێر ٠٩:٣٠ خولەکی بەیانی دەستیپێکرد، دەسەڵاتی داگیرکەر بەو بیانوویەی کە لیستی ناوی ئەو زیندانیانەیان پێنەگەیشتووە کە ئەمڕۆ ئازادبکرێن، درێژەیان بە کۆمەڵکوژیەکانیان دا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیتامار بن گەڤیر بەناو وەزیری ئاسایشی ناوخۆی رژێمی داگیرکەر دەستلەکارکێشانەوەکەی راگەیاند.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کە بە بەهانەکانی جۆراجۆر ئاگربەستی پێشێل کرد و لە بەیانیەوە لانیکەم ٣١ کەسی شەهید کرد و راگەیاند کە ئاگربەست کاتژمێر ١٢:١٥ دەستی پێکردووە و یەکەم ئاڵوگۆڕی ئەسیر کاتژمێر ١٧:٠٠ ئەنجام دەدرێت.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە شێوەیەکی ئاشکرا ئاگربەستی پێشێل کرد و لە ئەنجامی بۆردومانی ئاسمانی و تۆپهاوێژی لانیکەم ٨ کەس شەهید بوون و زیاتر لە ٢٥ کەسیش بریندار بوون.