لە پارێزگای بۆلووی وڵاتی تورکیا لە ناو هۆتێلێک ئاگر دەرکەوت و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣١ کەسیش بریندار بوون.
لە لووتکەی چیاکانی کۆرئۆغلو لە پارێزگای بۆلوی وڵاتی تورکیا بە هۆکارێکی نادیار لە بەشی خواردنگەی هۆتێلێک ئاگر دەرکەوت.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، ئافاد، فڕیاگوزاری و تەندروستی رەوانەی ناوچەکە کران.
عبدالعزیز ئایدن پارێزگاری بۆلو راگەیاند، لە ناو هۆتەڵەکەدا ٢٣٤ مێوان هەبوون و کاتژمێر ٠٣:٣٠ـی شەو ئاگر دەرکەوت.
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣١ کەسیش بریندار بوون.
دەستنیشان کرا، بەهۆی پێشووی قوتابخانەکان ژمارەی مێوانەکانی هۆتێلەکە زیاد بوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو و ١٠٠ فەلەستینی دیکەی دەستبەسەر کرد.
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد لە ژمارەیەکی زۆر ناوچەی وڵات و دەرەوەی وڵات چالاکییەکانی خێرخوازی بەڕێوە دەبات لە وڵاتی بروندی هاوکاری بەتانیە بە سەر لافاولێدراوەکان دابەش کرد.
لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی جووڵەکە بۆ سەر فەلەستینییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو لانیکەم ٢١ کەس بریندار بوون. لە ئەنجامی رووداوەکاندا ژمارەیەکی زۆر خانوو، شوێنی کار و ئۆتۆمبێل سووتان.